سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نه‌ک هه‌ر ته‌نها گله‌یی له کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی هه‌یه، به‌ڵکو گازهندهشی له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کار و ئه‌رکه‌کانی په‌رله‌مانیش هه‌یه.
هێنده‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به کابینه‌که‌یه‌وه، دکتۆر نوری ئه‌لمالیکی ئاڵ و گۆڕ کردن له حکومه‌ته‌که‌یدا به ئه‌رکێکی پێویستی هه‌نوکه‌یی ده‌زانێت و ده‌شڵێت ئه‌و گۆڕانکاریانه هه‌ر ته‌نها پۆستی وه‌زیر ناگرێته‌وه ، به‌ڵکو جێگر و یاریده‌ده‌ری وه‌زیره‌کان و به‌ڕێوبه‌ره گشتیه‌کانیشی لێینابوردرێن.
دکتۆر فه‌رهاد ئه‌تروشی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی: هه‌ندێک له قسه‌کانی مالیکی ڕاستی تیادایه ، به‌ڵام نابێت ئه‌وه له‌بیربکرێت به‌شێکیشه له‌و ململانێ سیاسیه‌ی له عێراقدا هه‌یه.
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: ده‌رفه‌تێک نییه بۆ ئه‌و ئاڵ و گۆڕه‌ی مالیکی باسی لێوه ده‌کات به‌هۆی ئه‌و هه‌موو کێشه‌و ناکۆکیه سیاسیانه‌ی به‌رۆکی وڵاته‌که‌ی گرتووه.
له عێراق دیارده‌یه‌کی ناوازه هه‌یه ، که ده‌شێت هه‌ر له‌و وڵاته‌دا هه‌بێت، له یه‌ک کاتدا به‌شێک بیت له ده‌سه‌ڵات و خۆشت به ئۆپزسیۆن بزانیت.
سیروان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان: هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌ی هه‌م ده‌سه‌ڵاتیت و هه‌میش ئۆپزسیۆن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ کامڵ نه‌بوونی پرۆسه‌ی دیموکراسی له عێراق و تێنه‌گه‌یشتن له ئۆپزسیۆن بوون.
هه‌ندێک له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی پێیان وایه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق تاکتیکێکی سیاسیه و ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌یانه‌وه لیستی ئه‌لعێراقیه به‌ره‌و په‌راوێز ببات.
یونادم که‌ننا، ئه‌ندامی کریسچیان له په‌رله‌مانی عێراق: ناکرێت نکوڵی بکرێت که مالیکی ڕژده له‌سه‌ر گۆڕانکاری و به‌ڵام بێگومان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی و پارتی دهعوهشی تیادایه.
ئه‌م پێداچونه‌وه‌یه به کار و ئه‌رکه‌کانی حکومه‌تی عێراقدا له پاش خۆپیشاندانه‌کانی به‌غدا و شاره‌کانی تری عێراق هات که خۆپیشانده‌ران داوای دابینکردنی خزمه‌تگوزاریه بنچینه‌ییه‌کانیان ده‌کرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ڕاو بۆچونانه‌دا ئه‌و ڕایه‌ش هه‌یه که ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشتیمانی ئه‌زمونێکه له عێراقدا ده‌رفه‌تی سه‌رکه‌وتنی نییه، بۆیه له ئێستادا داوا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی زۆرترایه‌تی هه‌ن، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی باس بکرێت ئه‌و زۆرترایهتیه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنێکی نوێ ده‌بێت یان زۆرترایهتیهک له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوپه‌یمانێتی کردن؟
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 11:15 خوله‌که.