بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ڕاگه‌یاندنێکیدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کرد و هه‌روه‌هاش کارکردن بۆ هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و ڕه‌وا ، به‌و مانایه‌ی سه‌رله‌نوێ سیسته‌می سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌که دابڕێژرێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا مه‌کته‌به سیاسیه‌کانی هه‌ردوو پارتی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندنێکی هاوبه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوکرده‌وه و زۆرێک له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و دوو لایه‌نه ئه‌م داوایه‌ی گۆڕانیان به شێوازێکی کوده‌تا کردن داناوه.
له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ، ده‌مێ ساڵه هه‌م ده‌سه‌ڵات خۆیی و هه‌میش لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن داوای ڕیفۆرم و چاکسازی ده‌که‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی گۆڕان ، مشت و مڕێکی زۆری به دوای خۆیدا هێنا و هه‌رچه‌نده لایه‌نه‌کانی تری ئۆپزسیۆن هاوهه‌ڵوێست نه‌بوون له‌گه‌ڵیدا. پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ؟؟
هاوکات ئه‌و ڕاگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌ی پارتی و یه‌کێتی ، بووه مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌م له نێوه‌نده سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که و هه‌میش له نێوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، به شێوه‌یه‌ک که‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی ده‌یانگوت ، ڕاگه‌یاندنێکی ناڕاسته‌وخۆیانه‌ی شه‌ڕ بووه.
ده‌سه‌ڵات داوای ده‌کرد گۆڕان له‌ڕێی په‌رله‌مانه‌وه هه‌وڵ بۆ چاکسازییه‌کان بدات ، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی پارتی و یه‌کێتی له ڕێی په‌رله‌مانه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردن و کۆنترۆڵکردنی بارودۆخه‌که‌ی نه‌داوه؟
موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستانی عێراق: ده‌کرێت هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوو وه‌ک ده‌نگی سێهه‌م لێی بڕوانرێت ، به‌ڵام به‌و مانایه نییه که ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییش نه‌بێت.
دکتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لی ، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق: ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی 25 ئه‌ندامه‌که‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێم له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکدا بێت، ده‌ست له ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان ده‌کشێنینه‌وه.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری ، ئه‌ندامی فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێم : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووم سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیش وه‌ڵامی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بده‌نه‌وه.
ئیبراهیم عه‌لی ، سکرتێری نوسین له گۆڤاری لڤین: له‌گه‌ڵ هه‌موو پڕۆژه‌یه‌کدا که پێشکه‌ش ده‌کرێت ئامانجێکی سیاسیانه هه‌یه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پێویستی به‌وه هه‌یه مه‌وداکانی کارکردنی خۆی فراوانتر بکات و له یه‌ک جوگرافیادا بمێنێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 15:15 خوله‌که.