لیژنه‌ی باڵای لێکۆڵینه‌وه بۆ گه‌ڕان به دوای ڕاستی ڕووداوه‌کانی ڕۆژی 17 ی دووی شاری سلێمانی و ڕۆژانی دوایی ڕاپۆرتی تایبه‌تی خۆی بڵاوکرده‌وه.
له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه ، داوا له هه‌موو لایه‌نێک و له هه‌موو که‌سێکیش کراوه هه‌رچ به‌ڵگه‌یه‌کیان لایه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه بیخه‌نه به‌رده‌م لیژنه‌که.
له‌و ڕووداوانه‌ی هه‌رێمه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک کوژراون و ژماره‌یه‌کیش برینداران.
پانۆراما: ڕاپۆرتی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه یان گه‌ڕان به دوای ڕاستیه‌کانی ڕووداوه‌کانی سلێمانی
لیژنه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ڕاستیه‌کاندا پرسیار و وه‌ڵامی خۆی له زۆر له کاربه‌ده‌ستانی حیزبی و ئاسایشی له پارێزگای سلێمانیدا کردووه. به‌لام وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه ئه‌و 3 که‌سه‌ی داوای مۆڵه‌تیان کردبوو بۆ خۆپیشاندانه‌که‌ی 17 ی دوو ، ئاماده نه‌بوون بچنه به‌رده‌م لیژنه‌که تا ووته‌کانیان وه‌ربگیرێت.
ڕای جۆراو جۆر هه‌ن له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌که.
ناسک تۆفیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی: هه‌روادێ و گه‌شبینی که‌م ده‌بێته‌وه و هیوادارم لایه‌نی ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوی ڕژد بنێت بۆ داداگایی کردنی ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکیان کوشتووه.
ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی، سه‌رۆکی کۆمپانیای ئاوێنه: ده‌بوایه ئه‌و لیژنه‌یه ناوی لیژنه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بووایه.
پارێزه‌ر ناسیح حه‌مه حسێن: له‌وانه‌یه ناوی لیژنه‌که هۆکار بووبێت بۆ لێکدانه‌وه‌ی جیاواز له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌که‌ی لیژنه‌ی گه‌ڕان به دوای ڕاستیه‌کاندا.
دکتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی : پێویسته هه‌ل و مه‌رجی سیاسی هه‌رێمه‌که و کار و کاردانه‌وه‌کان نه‌بنه ڕێگر له جێبه‌جێکردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی له ڕاپۆرته‌که‌دا کراون.
پانۆراما: ڕاپۆرتی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه یان گه‌ڕان به دوای ڕاستیه‌کانی ڕووداوه‌کانی سلێمانی
لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه یان گه‌ڕان به‌دوای ڕاستیه‌کاندا باسی له‌و پێشێلکاریانه نه‌کردووه که به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان کراون له ڕۆژانی خۆپیشاندانه‌کاندا. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکرد گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی بێسنوری کوردستان ڕاگه‌یاندنێکی توند بڵاو بکاته‌وه دژی ئه‌و ڕاپۆرته.
ده‌توانن له ڕێی کلیکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:51 خوله‌که.