سه‌د و سیازده ساڵ به‌سه‌ر چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی‌دا ڕه‌ت ده‌بێت . له 22ی چواری ساڵی 1898دا ڕۆژنامه‌ی کوردستان له قاهیره چاپ و بڵاوکرایه‌وه.
پانۆراما: سه‌د و سیازده‌یه‌مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی
له‌و ده‌مه‌وه تا ئێستا سه‌دان گۆڤار و ڕۆژنامه بڵاوبوونه‌ته‌وه و شان به شانی چاپکراوه‌کانیش ده‌یان که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆی کوردیش ده‌ستیان به په‌خشکردن کردووه.
به‌ڵام ئه‌مانه تا چه‌ندێک توانیویانه ببنه فاکته‌رێک له دروستکردنی ڕای گشتیدا ، یان وه‌ک ده‌گوترێت تا چه‌ندێک توانیویانه ببنه ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا.
له پێناو باشتر کردنی ڕه‌وشی کۆمه‌ڵگایه‌ک له ڕووی دیموکراسی و له ڕووی کۆمه‌ڵگای سیڤیلیشهوه ده‌بێت میدیا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگی گشتی خه‌ڵک و ناڕه‌زاییه‌کان بێت و ده‌شبێت نه‌بێته لایه‌نێک له ململانێکاندا و به‌رده‌وام داکۆکی له پاراستنی پرۆفێشناڵی خۆی بکات.
دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر ، مامۆستای ڕاگه‌یاندن له زانکۆی سلێمانی: له پاش تێپه‌ڕبوونی 113 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا ، به‌ڵام وا له ئێستادا میدیای کوردی ڕووبه‌ڕووی قه‌یران ده‌بێته‌وه.
ڕۆژنامه‌وان ئیبراهیم سه‌عید ، مامۆستای ڕاگه‌یاندن له زانکۆی سلێمانی: له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر ته‌نها ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن نین به‌شدار بن له دروستکردنی ڕای گشتیدا ،وه له‌م هه‌ل و مه‌رجه نوێیه‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا گرنگه بیر له کار و ئه‌رکی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانیش بکرێته‌وه.
ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود عه‌بدولخالق ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ستاندهرد : به‌ڵێ له ڕووی ته‌کنیکیه‌وه میدیای کوردی گه‌شه‌ی کردووه ، به‌ڵام ئه‌و جۆره گه‌شه‌کردنه به‌شدار نه‌بووه له دروستکردنی ڕای گشتیدا.
فرزه‌ند شێرکۆ ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه : له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی له بواری ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌بوون ، به‌ڵام قۆناغه سیاسیه‌کان وایکرد میدیا له بارێکی نه‌خوازراودا بمێنێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (کوردستان) 31 ژماره‌ی لێ بڵاوکراوه‌ته‌وه و ئه‌م ڕۆژنامه‌یه که بووه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له چه‌ند شوێنێک به چاپ گه‌یه‌ندراوه له‌وانه قاهیره ، ژنێف ، له‌نده‌ن.
دوا ژماره‌شی له 14 ی 4 ی ساڵی 1904 دا بڵاوکرایه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:00 خوله‌که.