دوو ڕۆژ به‌ر له یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ردوو لیسته سه‌ره‌کییه‌که‌ی شیعه‌کانی عێراق یه‌کگرتنی خۆیان ڕاگه‌یاند له ژێر ناوێکی نوێ‌دا، هاوپه‌یمانی نیشتیمانی. به‌م یه‌کگرتنه دوو لیسته سه‌ره‌کیه‌که‌ی شیعه‌کان بوونه خاوه‌نی 159 کورسی په‌رله‌مان. زۆرێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی ده‌بێته ئه‌و هێزه‌ی به‌رامبه‌ر لیستی ئهڵعێراقییهی د. ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌وه‌ستێته‌وه و وه‌ک دیوارێکی کۆنکرێتی له‌به‌رده‌میدا ده‌وه‌ستێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی حکومه‌ت. لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و لیستی هاوپه‌یمانێتی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراقییه‌کان پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له وتووێژی چڕ‌و پڕ دێت، به‌ڵام هێشتاش هیچ یه‌کێ له‌و دوو لایه‌نه باسیان له‌وه نه‌کردووه که له سه‌ر ناوی کاندیدێک ڕێککه‌وتبن بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیری.
هاوکات له به‌غدا ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی ده‌مێک بوو چاوه‌ڕوان ده‌کرا له نێوان عێراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاسادا بکرێت ئه‌نجام درا. ئێستا ده‌ڵین ده‌بوایه ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه زووتر بکرابا.
مازن ئه‌لساعدی یه‌کێکه له سه‌رکرده‌کانی ڕه‌وتی سه‌در له عێراق به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گوت ئه‌م یه‌کگرتنه ده‌روازه داخستن نییه به ڕووی لیستی عێراقییه‌دا.
ئۆسامه نوجه‌یفی ئه‌ندامی لیستی عێراقییه ده‌ڵێت ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی شێعه‌کان کارێکی وا ناکات لیستی عێراقییه ده‌ستبه‌رداری مافی خۆی بێت.
سیروان زه‌هاوی بڕیارده‌ری هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی پێشوی عێراقدا ده‌ڵێت، یه‌کگرتنی ئه‌و دوو لیسته شیعه‌یه گرنگه.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ده‌ڵێت پێویسته لایه‌نه عێراقییه‌کان هڕهشهکانی لیستی ئه‌لعێراقیه به هێند وه‌رگرن.
ڕێبوار که‌ریم مامۆستای زانسته سیاسییه‌کان ده‌ڵێت ئه‌م ههلو مه‌رجه نوێیه لیستی ئه‌لعێراقییه ده‌خاته به‌رده‌م دوو بژاره‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:55 خوله‌كه.