سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ دووپاتی کرده‌وه که‌وا وڵاته‌که‌ی پـشـتیوانی له ده‌وڵه‌تێـکی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌کات، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس.
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز مێدڤێدێڤ گوتی ڕووسیا پاڵپشـتی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌کات له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان و ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵات پایته‌خته‌که‌ی بێت. مێدڤێدێڤ ئه‌م لێـدوانه‌ی له که‌ناری ڕۆژئاوا دا له یه‌که‌م سه‌ردانی بۆ ناوچه‌که وه‌ک سه‌رۆکی وڵات.
پـشتیوانی به‌ڕێز مێدڤێدێڤ له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌سـتینی دووپاتکردنه‌وه‌ی ئه‌و ههڵوێسـتهیه که یه‌کێتی سۆڤێتی پـێشوو له سـاڵی 1988 دا ده‌ریبڕیبوو.
له‌م دوایـیانه‌دا به‌ڕازیل و چه‌ند وڵاتێـکی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکای لاتین ڕایانگه‌یاند که‌وا ئه‌وان دان به ده‌وڵه‌تێـکی فه‌ڵه‌سـتینیدا ده‌نێن که له‌سه‌ر بنچینه‌ی سـنووره‌کانی پـێش شه‌ڕی سـاڵی 1967 ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابمه‌زرێت. به‌ڕێز عه‌باس گوتی هه‌ڵوێسـتی ئه‌م وڵاتانه گوشـاری خسته سه‌ر ئیسرائیل بۆ گه‌ڕاندنه‌وه بۆ وتووێژه‌کانی ڕاسته‌وخۆ.
به‌ڵام وتووێژه ڕاسته‌وخۆکانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان وه‌سـتا پاش ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماده نه‌بوو بڕیاری ڕاگرتنی بنیاتنانی نیشته‌جێـیه‌کان نوێبکاته‌وه که له مانگی نۆدا کۆتایی پـێهات. فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له دژی ئه‌و بنیاتنانهن و ده‌ڵێن ئه‌وه له‌سه‌ر خاکێـک ده‌کرێت که ده‌یانه‌وێت بـبێته به‌شێـک له ده‌وڵه‌ته‌که‌یان.