کاربه‌ده‌ستانی پاکستان ده‌ڵێن له ئاکام هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی گومان ده‌کرێت هی ئه‌مه‌ریکا بن به لای که‌م 15 میلیتان کوژراوه‌ن له ناوچه‌ی عه‌شیره‌ت نشین له باکوری ڕۆژئاوای وڵات.
کاربه‌ده‌ستانی زانیاری ده‌ڵێن موشه‌کی ئه‌مه‌ریکا له ماڵێکیان داب‌و له ناوچه‌ی غولام خان له وهزیرهستانی باکور، له ئاکام پێنج میلیتان کوژراوه‌ن. به پێ کاربه‌ده‌ستان، دواتر فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی گومان ده‌کرێت هی ئه‌مه‌ریکابن موشه‌کیان ده یاخیبوان له هه‌مان ناوچهگرتبو، 10 میلیتانیان کوشتبو که هێندێکیان هی تۆڕی حقانی بون.
ئه‌مه‌ریکا تۆڕی حقانی به هه‌ڕه‌شه‌ی گهۆره له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات له‌سه‌ر هێزه‌کانی ناتۆ به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان که شه‌ری یاخیبوان ده‌که‌ن.
هێرشه‌کان ناوچه‌یه‌کیان کردۆته ئامانج که به بنکه‌ی سه‌ره‌کی تالیبانی پاکستان و میلیتانی ئه‌لقاعیده ناسراوه، ئه‌وان له‌وێڕا ده‌ست له هێرشی به‌زاندنی سنوری ده‌ده‌ن.