ئاوی لافاوی که له پێشترێ وه زیانی زۆری له باکوری رۆژئاوای پاکستان دابوو ئێستا به‌رۆ باشور و ستانی په‌نجاب رۆیشتووه، له کاتێک زیادتر له سێ ملیۆن که‌س که‌وتونه‌ته بارێکی زۆر ناله‌بار به‌هۆی ئه‌م کارساته.
کاربه‌ده‌ستان خه‌ریکن به هه‌زاران که‌س له‌م ستانه ده‌گوازنه‌وه له‌کاتێک سێڵاو، ماڵ و کێڵگه‌ی گونده‌کانی وه‌به‌ر خۆداوه.
سه‌رۆک وه‌زیری پاکستان یوسف ڕه‌زا گیلانی داوای له کاربه‌ده‌ستان کردووه که به خێرایی یارمه‌تی به ئه‌و سێ ملیۆن که‌سه بگه‌ێنن که ئه‌و لافاوانه‌ی ته‌واوی ناوچه‌که‌یانی له باکوری ڕۆژئاوای ووڵاته‌که وێران کردووه و زیانی پێ گه‌یاندوون.
به‌ڕێز گیلانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی دا کۆبووه‌وه بۆ تاوتوێکردنی ئه‌و لافاوانه‌ی که 1500 که‌سی کوشتووه‌و ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌یه‌که بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌کانی سند و په‌نجاب.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دوابه‌دوای توڕه‌بونێکی زۆری خه‌ڵکه‌که‌یه که ده‌ڵێن پرۆسه‌که زۆر به هێواشی له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه به‌ڕێوه ده‌ڕوات. و زۆرکه‌سیش به‌ردوام بوونی سه‌رۆکی پاکستان ئاسف عه‌لی زه‌رداری له گه‌شته‌که‌ی بۆ ئه‌وروپا ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
که‌شناسان ده‌ڵێن بارانی زیاتر ده‌بارێت له کاتێکدا گروپه‌کانی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی زۆر سه‌ختی ده‌بینن بۆ گه‌یشتن به‌و ناوچانه‌ی لافاوه‌که کاری تێکردوونو پرد‌و ڕێگاوبانه‌کانیان ڕووخاون. به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی ده‌ڵیت نیزیکهێ دوو ملیۆن که‌س پێویستییان به خۆراک هه‌یه و زیاد بوونی ئاستی ئاو زیانی گه‌یاندووه به دانه‌وێڵه‌و ڕه‌زو باخه‌کان له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان.
کاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵین به سه‌دان هه‌زار که‌س به هۆی ئاوی ئاڵوده وپیسهوه له مه‌ترسی توش بوونی نه‌خۆشیدان .