دوو چه‌کدار له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان ته‌قه‌یان له په‌یامنێرێـکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کردووه و کوشـتوویانه.
موکه‌ڕه‌م خان عاتف که ڕاپـۆرتی بۆ ڕادیۆی "دیوه‌ی" ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌نارد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له مزگه‌وتێـکی نزیک ماڵه‌که‌ی خۆی له شه‌به‌قه‌دار هێرشی کرایه سه‌ر.
شه‌به‌قه‌دار شـارۆچکه‌یه‌که نزیکه‌ی 35 کیلۆمه‌تر له شـاری پیشـاوه‌ری پایته‌ختی هه‌رێمی خه‌یبه‌ر به‌ختونخواوه دوره.
پـۆلیسی ناوچه‌که ده‌ڵێت له کاتی نوێژی ئێواره ئه‌و دوو چه‌کداره به ماتۆرسکیلێـکه‌وه گه‌یشـتوونه‌ته لای مزگه‌وته‌که و یه‌کێـکیان خۆی کردووه به ژووردا و گولـله‌ی به سه‌ری موکه‌ڕه‌م خاندا ناوه و پاشـان هه‌ڵهاتووه.
هه‌رچه‌نده موکه‌ڕه‌م خان گه‌یه‌نداریه نه‌خۆشـخانه به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانی گیانی له‌ده‌سـتدا.
هاوڕێـکانی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان گوتووه موکه‌ڕه‌م خان پـێشـتر له لایه‌ن میلیتانه‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێـکراوه، بۆیه ناچار بووه ماڵه‌که‌ی له ناوچه‌ی مۆهمه‌نده‌وه بۆ شه‌به‌قه‌دار بگوێزێته‌وه.
موکه‌ڕه‌م خان هه‌روه‌ها بۆ که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی تایبه‌تی پاکسـتانیش کاری کردووه.
چالاکوانانی داکۆکی له میدیاکان ده‌که‌ن سه‌رزه‌نشتی کوشـتنی موکه‌ڕه‌م خان ده‌که‌ن و ڕه‌خنه له حکومه‌ت ده‌گرن و ده‌ڵێن وه‌ک پـێویست کار بۆ پاراسـتنی ڕۆژنامه‌وانان ناکات.
په‌یامنێرانی بێ سـنوور وا بۆ دوو سـاڵه له‌سه‌ر یه‌ک ده‌ڵێن پاکسـتان مه‌ترسیدارترین وڵاته بۆ ڕۆژنامه‌وانان. 10 ڕۆژنامه‌وان له ماوه‌ی سـاڵی 2011 له‌و وڵاته‌دا کوژراون.