به‌رپـرسـانی پـۆلیسی پاکسـتانی ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی باکوری خۆرئاوای وڵات به لایه‌نی که‌م 41 که‌س کوژراون و چه‌ندانی دیکه‌ش برینداربوون.
هێرشه خۆکوژیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له بنکه‌ی دابه‌شـکردنی پـرۆگرامی خۆراکی جیهانی له ناوچه‌ی باجور ئه‌نجام درا، واته له‌و جێـگهیهی تێدا خۆراک به‌سه‌ر ئاواره‌کانی ئاکامی شه‌ڕدا دابه‌ش ده‌کرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژێـکی پاکسـتانی ڕێـکخراوه‌که ده‌ڵێت له ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیهکهدا هیچ که‌س له ئه‌ندامانی ڕێـکخراوه‌که زامدار نه‌بووه.
هاوکات به‌رپـرسـانی پاکسـتانی ده‌ڵێن هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که بۆرقهی پـۆشیبوو، به‌ڵام ڕاپـۆرت و هه‌واڵی دژ به یه‌ک هه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا خۆ تهقێنهرهوهکه له ڕاستیدا ژن بووبێت یان پـیاو بووه و به‌رگی ژنی پـۆشیبێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م ناوچه‌یه‌ی که هێرشه خۆکوژیـیه‌که‌ی تێداکراوه نزیکه له سـنووری ئه‌فغانی له‌و هه‌رێمه‌ی به‌رپـرسـانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن په‌ناگه‌ی چه‌کدارانی تاڵیبان و قاعیده‌یه.