به‌رپرسانی له‌شکری پاکستانی ده‌ڵێن ئه‌وان ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ئه‌مه‌ریکایی ره‌تده‌که‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له سوپای پاکستانی و هه‌روه‌ها ئاژانسی موخابه‌راتی به توانای وڵات ده‌گرن.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌فسه‌ری پایه به‌رز لیوا ئه‌تهه‌ر عه‌باس گوتی ئه‌و وتارانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئه‌مه‌ریکایی به‌شێکن له هه‌ڵمه‌تێکی ناوزڕاندن.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی چاپی ئه‌مه‌ریکایی له هه‌فته‌ی ڕابردودا وتارێکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا مه‌سه‌له‌ی کوشتنی ڕۆژنامه‌وانێکی پاکستانی ده‌به‌ستێته‌وه به ئاژانسی موخابه‌راتی پاکستانی، ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی ڕاپۆرتی ره‌خنه‌ئامێزی ده‌رباره‌ی دزه‌کردنی ئه‌ندامانی ملیشیاکان بۆ نێو له‌شکری پاکستانی باسکردبوو.
ڕۆژنامه‌که ئاماژه‌ی به به‌رپرسانی ناونهبراوان له واشنتن دا، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن زانیاری نهێنی له‌سه‌ر دیارنه‌مان و بێسه‌روشوێنبوونی رۆژنامه‌وانی پاکستانی سه‌لیم شه‌هزاد هه‌بوون، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت به‌رپرسانی باڵای ئاژانسی موخابه‌راتی پاکستانی فه‌رمانی کوشتنی ئه‌و رۆژنامهوانهیان دابوو.
هه‌روه‌ها وتارێکی دیکه‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز نووسیبووی له‌شکری پاکستانی له به‌هێزکردنی کۆمه‌ڵێکی به‌رین له گروپه ملیشیاکان به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شیک له به‌کارهێنانی رێبازێکی 30 ساڵی به وه‌کاله‌ت له دژی هاوسێکانی و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌فغانستان.