پاکستان دەڵێت لە هێرشێکدا بۆ سەر کۆمەڵە چەکدارێک 7 سەرباز و 6 چەکدار و هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژراون

سوپای پاکستان دەڵێت بەهۆی هێرشێکەوە بۆ سەر کۆمەڵە چەکدارێک لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان حەوت سەرباز و شەش چەکدار و هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژراون. هێرشەکەش وەکو وەڵامێک بووە بۆ هێرشێکی پێشووتری چەکدارەکان بۆ سەر سەربازەکانی پاکستان.

ڕۆژی هەینی کۆمەڵێک چەکدار هێرشییان کردە سەر کامپێکی سەربازانی پاکستان لە ناوچەی قیلە سەیفوڵای هەرێمی بالوچستانی باکووری وڵاتەکە، چەکدارەکان لە ناوچەیەکی دانیشتوانی کامپە سەربازییەکە سێ خێزانیشیان بە بارمتە گرت کە منداڵ و ژنیشییان تێدا بووە.

هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی ڕانەگەیاندووە.

سوپای پاکستان ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی وەکو وەڵامێک بۆ هێرشەکەی ڕۆژی هەینی چەکدارەکان. دەزگای ڕاگەیاندنی باڵی سەربازی پاکستان وتی حەوت سەرباز و شەش چەکدار و هاوڵاتییەکی مەدەنی لە هێرشەکەدا کوژراون. لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژنێکیش بریندار بووە.

وتی " ئۆپەراسیۆنەکە ئەرکی فریاکەوتنی بارمتەکانیشی لە خۆگرتووە بۆ ئازاد کردنی ئەو سێ خێزانەی کە دەستبەسەرکراون. تیرۆریستان تەنانەت وازییان لە منداڵەکانیش نەهێناوە."

دەزگا هەواڵگرییەکان بەدواداچوونییان کردووە بۆ دۆزینەوەی " ئەو کەسانەی پەیوەندییان لەگەڵ چەکدارەکاندا هەبووە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە کارئاسانییان بۆ کردوون."

سەرچاوە/ AP