ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان داوایان له 400 هه‌زار هاوڵاتی کردووه شـارۆچکهکانیان بهجێبهێڵن له ترسی ڕوودانی لافاوێـکی تر.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه حکومه‌تی پاکسـتان ئه‌م هۆشـداریـیه‌ی بڵاوکرده‌وه پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری ئندوس له ئاسـتی که‌ناره‌کانی له هه‌رێمی سندی باشوری وڵات. ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان ده‌ڵێن دانیشـتوانی شـارۆچکه‌کانی سوجاواڵ و میر پور بهتۆرۆ و دارۆ به‌هۆی لافاوه‌وه له مه‌ترسیدان.
به‌هۆی لافاوی مانگێـک له‌مه‌وبه‌ره‌وه به لای که‌م 1600 که‌س له خه‌ڵـکی پاکســتان کوژران و به ملیۆنه‌ها که‌سیش ئاواره بوون.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له ئاکامی ئه‌و لافاوه نزیکه‌ی 800 هه‌زار که‌س دابڕاون و ته‌نها به فڕۆکه ده‌توانرێت کۆمه‌کیان پـێبگات.
حکومه‌تی پاکسـتان سـه‌رقاڵی خۆسـازدانه بۆ ئه‌و لافاوه و به ده‌یان هه‌زار که‌سیشـیان له هه‌رێمه‌کانی باشور گواستۆته‌وه له ترسی ڕوودانی لافاوی تر له‌م هه‌رێمه‌دا.
له لایه‌کی دیکه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتان هۆشداریان داوه که ڕه‌نگه میلیتانه ئیسلامیـیه‌کان هه‌وڵی به‌کارهێنانی ئه‌م کاره‌سـاته بده‌ن بۆ سـازدانی هێرشه‌کانیان له دژی کارمه‌ندانی فریاگوزاری نێونه‌ته‌وه‌یی.