هاوکاتی ئه‌وه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر پـێـنجی خاکی پاکسـتان نوقمی ئاوی لافاوه‌کان بووه، به ده‌یان هه‌زار که‌س به‌رده‌وامن له هه‌ڵهاتن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ئاکامی لافاوه‌کان له هه‌رێمی سندی باشوری وڵاته‌که که له‌وێ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ڕووباری ئندوس بووه‌ته جێی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر شـارۆچکه‌ی چۆڵکراو شادادکۆت.
کاربه‌ده‌سـتێـکی هه‌رێمه‌که ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ به‌هێزکردنی به‌ربه‌سـتێـک که بۆ پاراستنی شـارۆچکه‌که دانراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌هۆی مانگێـک له بارانبارینی وه‌رزی به‌خۆڕ له پاکسـتان 6 ملیۆن که‌س بێ لانه بوون و نزیکه‌ی 20 ملیۆن که‌سیش زیانیان پـێـگه‌یشـتووه و زیاتر له 1500 که‌سی دیکه گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
حکومه‌تی پاکسـتانی دووچاری توڕه و بێزاری خه‌ڵـک بووه‌ته‌وه که ده‌ڵێن هه‌وڵه‌کانی فریاکه‌وتن خاووخلیچکن. به‌ڵام کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام ده‌گاته وڵاته‌که.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه محه‌مه‌د شـا قوره‌یشی گوتی وڵاته‌که‌ی زیاتر له 800 ملیۆن دۆلاری پـێـگه‌یشتووه و زۆربه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پاشـان سعودیه و به‌ریتانیا هاتووه.