سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ره‌و ناوچه‌ی وێران‌کراو به لافاوی پاکسـتان ڕۆیشـتووه، که له به‌خشێنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای کردووه په‌له بکه‌ن له یارمهتیدانهکان بۆ ملیۆنه‌ها له زیانپـێـکهوتووهکانی ئه‌و کاره‌سـاته.
سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیر یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی و سه‌رۆک عاسف عه‌لی زه‌رداری له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆبۆته‌وه پـێش ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌ندێ ناوچه‌ی وڵاته‌که‌دا که به‌ر لافاو که‌وتووه به فرۆکه‌دا بفڕێت.
سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه دواوه بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر پـێداویسـتیـیه‌کانی پاکسـتاندا دانراوه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان 20% ئه‌و 460 ملیۆنه‌ی که داوای کردووه بۆ یارمه‌تیدانی ته‌نگه‌تاوی به ده‌سـتی گه‌یشـتووه.