کارمه‌ندانی فریاگوزاری له پاکستان ده‌ڵێن بارانی به‌رده‌وام بارودۆخی وڵاته‌که‌ی خراپتر کردووه، له کاتێکدا به‌هۆی ئاوی لافاوه‌کان زیاتر له 1600 که‌س گیانیان له ده‌ست داوه‌و 15 ملیۆن که‌سی تریش زیانیان پێ گه‌یشتووه.
جگه له به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌کان، ئه‌و لافاوانه به سه‌دان هه‌زار ماڵی له‌ناوبردووه و شه‌قام و پرد‌و ڕه‌زوباخه‌کانی وێران کردووه.
له هه‌رێمه‌کانی باکوری ووڵاته‌که دوێنی یه‌کشممه به‌لایه‌نی که‌م 28 که‌س به‌هۆی داڕمانی زه‌وی گیانیان له ده‌ست دا، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن نزیکه‌ی 40 که‌سی تریش مه‌ترسی مردنیان لێ ده‌کرێت.
له‌شکری پاکستانی ڕێبه‌رایه‌تی هه‌وڵه‌کانی به‌هاوارچوون ده‌کات به‌ڵام خراپی که‌شو هه‌وا بۆته ئاسته‌نگێک له‌به‌رده‌م گه‌یاندنی که‌ره‌سته‌ی ته‌نگه‌تاوی بۆ قوربانییه‌کان.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت پاکستان پێویستی به ملیاره‌ها دۆلاره تا له خراپترین لافاو له مێژووی وڵاته‌که‌ی بێته‌وه سه‌رخۆ.