ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه پاکستان به‌رده‌وامبوو له ڕووخاندنی خانووه‌که‌ی ڕێبه‌ری پـێشـووی ئه‌لقاعیده ئوسامه بنلادن که بۆ چه‌ند ساڵێک بوو تیایدا ژیابوو.
پاکستان له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌ستیکردووه به ڕووخاندنی خانووه‌که که ده‌که‌وێته باکوری ڕۆژئاوای شاری ئه‌بووت ئاباده‌وه. گه‌واهیده‌ران یه‌کشه‌ممه گوتیان نزیکه‌ی نیوه‌ی ڕووخاوه.
هێزه‌کانی ئاسایشی پاکستان له ناوچه‌که‌دا بڵاوبووبوونه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه بنلادن بۆ چه‌ند ساڵێک بوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانی و 3 له منداڵه‌کانی و نه‌وه‌کانیان له‌و ماڵه‌دا ده‌ژیان.
له مانگی پـێـنجی سـاڵی ڕابردوو له هێرشێـکی نهێنی هێزێـکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئه‌و خانووه ئوسامه بن لادن کوژرا.
کوشتنی بنلادن بووه مایه‌ی توڕه‌یی پاکسـتان و سـاردبوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.