کاربه‌ده‌سـتێـکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پاکسـتان به‌م زووانه ڕێـگه به لێـکۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌دات لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 3 ژنی ئوسامه بن لادندا بکه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون له‌و ده‌مه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له پاکسـتان کوژرا.
له‌وه‌تای 2 ی مانگی پـێنج که هێزێـکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵی کوتایه سه‌ر حهشـارگهکهی بن لادن، ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی بن لادن له لایه‌ن پاکسـتانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌و لێـکۆڵینهوانه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵـگانه‌ی له حهشـارگهکهی بن لادندا له ئه‌بت ئاباد ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گیرا ڕه‌نگه زانیاری و ورده‌کاری گرنگ له‌سه‌ر ئه‌لقاعیده بده‌ن به ده‌سـته‌وه.
کۆشـکی سـپی و کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان هیچیان له باره‌ی هیچ ڕێـکهوتنێـکهوه ڕانه‌گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا نیازی نیـیه به‌رپـرسی بنکه نهێنیـیه‌که‌ی له ئیسلام ئاباد لابه‌رێت، پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو میدیاکانی پاکسـتان باسیان له ناوێـک کرد که گوایه ئه‌وه به‌رپـرسی ئه‌و بنکه‌یه‌یه.
کاربه‌ده‌سـتان گوتیان ئه‌و ناوه ڕاست نیـیه، به‌ڵام بڕوا ده‌کرێت به مه‌به‌ست ئاشـکرا کرابێت، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و پـرسیارانه‌ی هاتنه ئاراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن بن لادن بۆ ئه‌و چه‌ندان سـاڵه له پاکسـتان ژیاوه به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌شـکر یان ده‌زگای زانیاری وڵاته‌که پـێی بزانن.