کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی له هه‌رێمی باکوری خۆرئاوای وڵات ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشێـک بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌کی پـشـکنین که پـتر له ڕۆژێـکی خایاندبوو به لای که‌م 65 که‌س کوژراون.
هێرشی میلیشـیاکانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی شهلتهلۆ ده‌ستیـپـێکرد له‌و ده‌مه‌ی به گوته‌ی پـۆلیس نزیکه‌ی 200 چه‌کدار له سـنووری پارێزگای کوناری ئه‌فغانیـیه‌وه په‌ڕینه‌وه بۆ ناوچه‌ی خێڵ نشینی دێر له پاکستان.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه شه‌ڕه‌که کۆتاییهات و هێزه‌کانی پاکسـتانی کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که‌یان کردۆته‌وه. ده‌شڵێن 27 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش و 3 هاوڵاتی سیڤیل و 35 میلیتان کوژراون.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئاشـکرا نیـیه ئایا چ گرووپـێـک به‌رپـرسیار بوو له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه.
له لایه‌کی تره‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای له‌شـکری پاکسـتانی ڕایگه‌یاند له‌شـکری وڵات نیازی په‌لاماردانی چه‌کدارانی تاڵیبان و میلیشـیاکانی سه‌ر به تۆڕی قاعیده‌ی نه‌بوو له هه‌رێمی خێڵه‌کی وه‌زیرسـتانی باکور.
له‌و باره‌یه‌وه ئاسف یاسین مالێـک ئه‌فسه‌ری پایه به‌رزی پاکسـتانی هه‌واڵه‌کانی میدیای سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به درۆ خسـته‌وه که گوتبوویان له‌شـکری پاکسـتانی به نیازی کرده‌یه‌کی له‌م جۆره بووه، له‌سه‌ر داواکاری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریک.
به‌ڕێز مالیک گوتیشی پاکسـتان هێرشی له‌و جۆره ئه‌نجام ده‌دات هه‌ر کاتێـک ئه‌و کرده له‌شـکریـیه له به‌رژه‌وه‌ندی نیشـتیمانی وڵات‌دا بێت.