کاربه‌ده‌ستانی پاکستان ده‌ڵێن چه‌ند چه‌کدارێک له باکوری پاکستان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبێلێک که موسڵمانی شیعه‌ی تێدابوون. له ئاکامدا 8 که‌س کوژراون و 5 که‌سی تریش برینداربوون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌لایه‌نی که‌م 18 که‌سيش ڕفێنراون له میانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له شارۆچکه‌ی باغانی ناوچه‌ی خێڵه‌کی خوره‌م نزیکه به سه‌نوری ئه‌فغانستان.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له سه‌ر شاڕێیه‌کی سه‌ره‌کی بوون که ناوچه‌ی خوره‌م و پاراچیناری پایته‌ختی هه‌رێمی خێبه‌ر په‌خته‌نخوا پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
شایانی باسه ئه‌و ناوچه‌یه مێژوویه‌کی ناکوکی ئاینزایی تێدایه له نێوان سونه‌کان که زۆرینه‌ن له پاکستان‌دا له‌گه‌ڵ شیعه که‌مینه‌کان.