کاربه‌ده‌سـتان له پاکسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان به لانی که‌م 18 که‌س که دووانیان له ماشێنێـکی تردا بوون کوژراون و ئه‌و پاسه بچوکه‌ش که کوژراوه‌کانی تری تیادابوون پارچه پارچه بووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه بۆمبیهی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له نزیک شـارۆچکه‌ی هانگو ڕوویداوه، واته هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌فسه‌رێـکی پـۆلیس که ژن بوو و 5 که‌س له خزم و که‌سوکاره‌که‌ی کوژران.
ئه‌م ناوچه‌یه نزیکه له ناوچه‌ی عهشهرهتهکان له پاکسـتان که یاسای تیادا نیـیه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی فه‌ره‌نسـا ده‌ڵێت پـۆلیس گوتوویه‌تی زیاتر له 10 کیلۆگرام که‌ره‌سـته‌ی ته‌قینه‌وه له ناو ئه‌و پاسه بچووکه‌دا چێنرابوو.