کورده دانیشتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێک کردوون بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ شاری وان که به هۆی زه‌وی لهرزهکهوه وێران بوه و هه‌زاران بێ خان و مان و له به‌ر سه‌رما و له ژێر به‌فرو باراندا شه‌و و ڕۆژیان به‌سه‌ر ده‌بن.
عومه‌ر پاچاڵ خه‌باتکاری پارتی ئاشتی و دیموکراسی یان BDP له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له هه‌ر به‌شێکی کوردستان و له هه‌ر کوێ کورد ده‌ژێت ده‌بێ هاوکاری هاوڵاتیانی وان بکه‌ن و ئێمه‌ش له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئه‌مریکادا ده‌ستمان به کامپه‌ێنێک کردوه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی. پاچاڵ ده‌شڵێت ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌توانی له ماوه‌ی 10 کاتژمێردا 10 هه‌زار سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی چیاکانی کوردستان بکات به‌ڵام پاش 36 کاتژمێر نه‌گه‌یشتوه‌ته وان، ئه‌وان بگره ئه‌و یارمه‌تیانه‌ش که له ده‌روه ده‌نێردرین ناگاته ده‌ستی به‌ر پرسانی کورد به‌ڵکۆ ده‌یانه‌وێ خۆیان کونترۆڵی بکه‌ن.
عومه‌ر ده‌ڵێت ده‌توانن به چونه سه‌ر فه‌ێس بوکی Face Book ی پارتی ئاشتی و دیموکراسی له‌وێ ژماره و په‌ێوه‌ندیه‌کان ببینن.
بۆ یارمه‌تی و زانیاری ده‌توانن به‌م ژمارانه‌ش په‌ێوه‌ندی بکه‌ن:
Ruken Isik 202.280.5657; Omer Pacal 202.642.8051; and Kani Xulam 202.483.6444.