جارێکی تریش سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه که‌وتۆته هه‌ڕه‌شه‌کردن ئه‌گه‌ر بێتوو له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا کێشه سیاسیه‌کانی عێراق چاره‌سه‌رنه‌کرێن ئه‌وا هه‌ڵوێستی توندی سیاسیانه‌ی ده‌بێت.
عوزێر حافز، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت ، دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌توانێت زیانێکی گه‌وره له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که بدات ئه‌گه‌ر بێتوو بڕیاری کشانه‌وه بدات له حکومه‌تی عێراق.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز حافز ده‌شڵێت دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌زانێت ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆش بارودۆخی سیاسی عێراق به‌ده‌ست عێراقیه‌کان خۆیانه‌وه نییه و ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌رفه‌تێک به‌کارده‌هێنێت.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:15 خوله‌که.