فیلمی ڕه‌ش و سپی 'ئارتیست' براوه‌ی سه‌ره‌کی بوو له 84 هه‌مین ڕێوڕه‌سمی ساڵانه‌ی ئۆسکار، خه‌ڵاتی باشترین فیلم، باشترین ده‌رهێنه‌ر و باشترین ئه‌کته‌ری پیاو بۆ ڕۆڵی سه‌ره‌کی وه‌رگرت.
ژان دۆژردن هونه‌رپیشه‌ی فه‌ڕه‌نساوی خه‌ڵاتی ئۆسکاری برده‌وه له‌به‌ر بینینی ڕۆڵی ئه‌ستێره‌یه‌کی سینه‌ما له سه‌رده‌می سینه‌مایی بێده‌نگ له فیلمی 'ئارتیست' و ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه میشێل ئازاناویسیوس خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری وه‌رگرت.
مێڕل ستریپ خه‌ڵاتی باشترین ئهکتهرسی له ڕۆڵی سه‌ره‌کی وه‌رگرت له‌به‌ر بینینی ڕۆڵی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا مارگرێت تاچر له فیلمی 'ئایرهن لێدی.'
کریستۆفه‌ر پڵامر مێژووی خوڵقاند و بوو به ته‌مه‌نترین ئه‌کته‌ر خه‌ڵاتی ئۆسکار بباته‌وه. پڵامر ئه‌م خه‌ڵاته‌ی له‌به‌ر ڕۆڵی پشتیوانی له فیلمی 'بیگینێرز' وه‌رگرت ئه‌و ڕۆڵی بێوه‌مێردێکی پیر ده‌گێڕیت و ده‌بێته هاوجنس باز.
ئاماده‌بووان هه‌ستانه‌وه سه‌ر پێ کاتێک ئۆکتاویا سپێنسه‌ر خه‌ڵاتی ئۆسکاری پێبه‌خشرا له‌به‌ر ڕۆڵی پشتیوان له فیلمی ' هێڵپ'، که به‌سه‌رهاتی خزمه‌تکارانی ئه‌فه‌ریقی ئه‌مه‌ریکایه له ساڵانی شه‌سته‌کانی سه‌دی ڕابردوو له باشوری ئه‌مه‌ریکا، ئه‌و کاته‌ی ڕه‌ش و سپییه‌کان لێک جیاکرابونهوه.
'هیوگۆ' فیلمێکی تر بوو 5 خه‌ڵاتی برده‌وه. فیلمه‌که ڕێزگرتنه له فیلمسازێکی هه‌ره به ناوبانگی فه‌ڕه‌نسا.
خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بێگانه درا به فیلمی ئێرانی 'جودایی سیمین له نادر' ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی باسی به‌سه‌رهاتی ژن و پیاوێک ده‌کات که ژیانێکی سه‌ختیان هه‌یه و داوای ته‌ڵاق له یه‌کتر ده‌که‌ن.