سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان، ده‌ڵێت لابردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له پۆسته‌که‌ی ، ئه‌و مانایه له‌خۆ ده‌گرێت که مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ، سه‌رۆکی ئێران ڕایبگه‌یه‌نێت ئه‌و سیاسه‌ته‌ی خۆی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناو‌کی هه‌یه‌تی په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
عومه‌ری ئێلخانی زاده ده‌شڵێت، ئۆپزسیۆنی ناوخۆی ئێرانی نه‌یتوانیوه ده‌رفه‌تی ناکۆکیه‌کانی نێوان ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی بۆخۆیان بقۆزنه‌وه، چونکه هه‌ردوو لای ناکۆک له ڕژێمی ئێرانی‌دا له ناو به‌ره‌ی کۆنه پارێزانی ئێرانیدان.
به‌ڕێز ئێلخانی زاده له‌م لێدوانه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا باسیش له‌وه ده‌کات به‌بێ هیچ گومانێک لابردنی مه‌نوچه‌هری موته‌کی له پۆسته‌که‌ی پشتیوانی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕه‌هبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی له‌سه‌ر بووه.
به‌ڵێن ساڵح ، ئه‌م گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ عومه‌ری ئێلخانی زاده سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشاندا کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن، که ماوه‌که‌ی 6:27 خوله‌که.