دوای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ شـاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له ڕێی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل پاش نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌یشته شـاری هه‌ولێر.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆکی په‌رله‌مان که‌مال که‌رکوکی و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح و جێـگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردسـتان نێچیرڤان بارزانی و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیر و به‌رپـرسـانی حکومی له پـێشـوازی ئه‌ردۆگان و شـاند‌ی فه‌رمی ئه‌و بوون.
له دوای گه‌یشـتنی شـاند‌ی میوان، فڕۆکه‌خانه نوێـیه‌که‌ی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی کرایه‌وه له مه‌راسیمێـکی تایبه‌تدا.
خاتوو ته‌لار فائق به‌ڕێوبه‌ری گشـتی فڕۆکه‌خانه وتاری به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی پـێشکه‌شکرد و پاشـان سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سـعود بارزانی وتارێـکی پـێشـکه‌شکرد و دوای به‌خێرهاتنی شـاند‌ی باڵای تورکیا له به‌شێـکی وتاره‌که‌یدا گوتی " زۆر خۆشـحاڵم که ئه‌مڕۆ له ڕۆژێـکی وه‌ها مێژوویی‌دا جه‌نابی ئه‌ردۆگان به‌شـداریمان ده‌کات و سه‌ردانمان ده‌کات له کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر که پـێمان وایه ئه‌مه یه‌که‌مین هه‌نگاوه بۆ بنیاتنانی ژێرخانه‌یه‌کی مه‌حکه‌م له هه‌موو عێراق و به تایبه‌تی له هه‌رێمی کوردسـتان و کلیله بۆ پـرۆژه‌کانی گه‌وره‌تر و بۆ به‌ره‌و پـێشـبردنی هه‌رێمی کوردسـتان و عێراق به گشـتی. به‌ڕێز جه‌نابی ئه‌ردۆگان ئه‌م سه‌ردانه‌تان ئه‌مڕۆ بۆ عێراق و ئه‌مڕۆ بۆ هه‌ولێر ئێمه به ڕووداوێـکی مێژوویی ده‌زانین، وه ئه‌مه یه‌کێـکه له بڕیاره جه‌ریئه‌کانی جه‌نابی."
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان وتارێـکی پـێشـکه‌شکرد و ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیـیه مێژوویـیه‌کانی گه‌لی تورکیا و عێراق کرد و به‌رژه‌وه‌ندیـیه ئابوریـیه هاوبه‌شـیـیه‌کان به سوودی هه‌موو لایه‌ک ناوزه‌دکرد. وه به‌رده‌وامبوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیـیانه‌ی به گرنگ وه‌سفکرد.
له‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بڕیاره کونسوڵخانه‌ی تورکیا له هه‌ولێر بکرێته‌وه و هه‌وره‌ها چوار بانکی تورکیایش له شـاری هه‌ولێر.
فڕۆکه‌خانه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌که‌ی ئه‌ربیل له ماوه‌ی 5 سـاڵ کاری تێـدا کراوه و له لایه‌ن کۆمپانیای تورکی و 14 هه‌زار کرێـکار و 5 هه‌زار ئه‌ندازیار کاریان تێـدا کردووه و 165 ملیۆن دۆلاری تێـچووه و توانای پـێشـوازی له 30 فڕۆکه هه‌یه له یه‌ک کاتدا و هه‌روه‌ها گه‌ره‌ترین فڕۆکه‌ی ئێرباسیش و به نوێترین ته‌کنه‌لۆجیای جیهان دروسـتکراوه و ده‌بێته حه‌وته‌مین فڕۆکه له جیهاندا له‌م ڕووه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند که له مانگی داهاتوودا هێڵی تورکیش ئێرلاین گه‌شـتی ڕاسته‌وخۆ نێوان هه‌ولێر و ئسته‌نبوڵ ئه‌نجام ده‌دات.