پیرترین ژنی جیهان لە تەمەنی 116 ساڵیدا لە ژاپۆن کۆچی دوایی دەکات

ڕۆژی شەممە بەرپرسێکی شاری ئاشیای ژاپۆن ڕایگەیاند تۆمیکۆ ئیتوکا، ئەو ژنە ژاپۆنییەی کە بەپێی کتێبی تۆمارەکانی جیهانی گینیس پیرترین ژن بووە لە جیهاندا، لە تەمەنی 116 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

بەرپرسی کاروباری بەساڵاچووان یۆشیتسۆگۆ ناگات وتی ئیتووک لە 29 ی مانگی دوانزەدا لە خانەی بەساڵاچووانی هیۆگۆ پریفێکچەری ئاشیای ناوەڕاستی ژاپۆن کۆچی دوایی کردووە.

ئیتووکا کە حەزی لە مۆز و خواردنەوەیەکی ژاپۆنی بووە بە ناوی کالپیس کە بە تامی ماست بووە، لە 23 ی مانگی پێنجی ساڵی 1908 دا لە دایک بووە. ساڵی ڕابردوو بوو بە پیرترین ژن لە جیهاندا دوابەدوای گیان لە دەستدانی ماریا برانیاسی تەمەن 117 ساڵ، ئەمەش بەپێی گروپی توێژینەوەکانی گیرۆنتۆلۆجی.

ئیتووکا لە ئۆساکا لە دایک بووە، لە قۆناغی ئامادەیی یاریزانی بالە بووە، دووجار بەسەر چیای ئۆنتەیکدا هەڵگەڕاوە کە 3,067 مەتر بەرزە.

لە تەمەنی 20 ساڵیدا هاوسەرگیری کردووە و دوو کچ و دوو کوڕی هەبووە. لە ماوەی جەنگی جیهانی دووەمیدا کارگەی هاوسەرەکەی بەڕێوەبردووە و لە ساڵی 1979 دا هاوسەرەکەی گیانی لە دەستداوە و بە تەنها لە نارا ژیاوە.

سەرچاوە/ AP