سه‌رۆک ئۆباما و به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ڕۆژی دوو شه‌ممه له کۆشکی سپی کۆ ده‌بنه‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئێران.
دان ڕۆبنسن، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له کۆشکی سپیه‌وه ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما ڕاگه‌یاندنی خۆی داوه سه‌باره‌ت به بژاره‌کان له‌سه‌ر ئێران و تا ئێستاش ئه‌مه یه‌که‌مین جاره سه‌رۆک ئۆباما به‌و شێوه تونده قسه له‌سه‌ر ئه‌و بژارانه بکات له نێوه‌ندی هه‌روادێ و زیاد بوونی نیگه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری هێرشی به‌رایی ئیسرائیل بۆسه‌ر دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
له‌وانه‌یه هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کی نێوان سه‌رۆک ئۆباما و به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا هێنده‌ی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی 2 شه‌ممه گرنگ نه‌بووبن.
شاره‌زایه‌کی سیاسی ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه ئیسرائیل هه‌رچییه‌ک به پێویست بزانێت ده‌یکات بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت پێویسته ته‌لئه‌ڤیڤ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌به‌رچاو بگرێت.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له کۆشکی سپی ده‌توانن کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌ن و ماوه‌که‌ی 3:56 خوله‌که.