سه‌رۆک ئۆباما به حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی میسری گوتووه ده‌بێت گواستنه‌وه‌یه‌کی گونجاوی ئاشتیانه ده‌سبه‌جێ ده‌ست پێ‌بکات.
دان ڕۆبنسن ، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له کۆشکی سپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما وا باسی له ڕووداوه‌کانی وڵاتی میسر کردووه که قۆناغێکی نوێیه له مێژووی میسردا که هاوبه‌شێکی درێژخایه‌نی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی سه‌رۆک ئۆباما پاش ڕۆژێکی چاودێریکردنی هات له‌گه‌ڵ ده‌سته ئاسایشیهکهیدا بۆ په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی وڵاتی میسر و هه‌روه‌هاش پاش سه‌یرکردنی وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی میسر بوو.
سه‌رۆک ئۆباما بۆ ماوه‌ی سی خوله‌ک قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی میسردا کردووه له پاش وتاره‌که، ئه‌مه‌ش هێنده‌ی زانراوه دووه‌م په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی نێوانیان بووه له ماوه‌ی که‌متر له هه‌فته‌یه‌کدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆک ئۆباما داوای له به‌ڕێز موباره‌ک نه‌کردووه ده‌ست له کار بکێشێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێ گوتووه که پڕۆسه‌ی گۆڕانکاری پێویسته ده‌سبه‌جێ بکرێت.
درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح پێشکه‌شی ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:08 خوله‌که.