ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک براک ئۆباما به فه‌رمی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ڕێبه‌رانی ئاسیا پاسفیکی کرده‌وه له هاوایی.
ده‌سـتپـێـکردنی فه‌رمیانه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه لوتکهیییه یه‌ک ڕۆژ پاش ئه‌و ڕێکه‌وتنه دێت که له‌سه‌ر هێڵه گشتیـیه‌کانی بازرگانیـیهکی گه‌وره‌ی ئازاد له ناوچه‌که‌دا کرا.
سه‌رۆک ئۆباما وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی 20 وڵاتی تردا ده‌کات که ئه‌نجومه‌نی هاوکاری ئابوری ئاسیا پاسفیک پـێـکده‌هێنن.
چاوهڕواندهکرێت له به‌یانـنامه‌یه‌کی کۆبوونه‌وه‌که له دره‌نگانێـکی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه په‌سنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه بکرێت و هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی قه‌رزه‌کانی ئه‌وروپا که ڕه‌نگه ناسه‌قامگیری بخاته ئابوری وڵاتانی ناوچه‌ی ئاسیا پاسفیک.