http://www.youtube.com/embed/tkbSON2C8_M
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت گه‌شبینه به‌وه‌ی ساڵی نوێ ببێته مایه‌ی گۆڕانکاری زیاتری ئه‌رێنیـیانه، له‌وانه توانای گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار له وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا.
له ورتاری هه‌فتانه‌یدا که له ڕادیۆ و ئینته‌رنێته‌وه بڵاوکرایه‌وه، به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌و به "هیوایه" له به‌ر ئه‌وه‌ی یاسادانه‌ران کارێکی باشیان بۆ ملیۆنه‌ها ئه‌مه‌ریکایی به‌ر له چه‌ژنی له‌دایکبوونی مه‌سیح ئه‌نجامدا له ڕێگه‌ی نه‌هێشتنی به‌رزکردنه‌وه‌ی باجی مووچه و درێژه‌پـێدان به یارمه‌تیـیه‌کانی بێ‌کاری.
سه‌رۆکی گوتیشی دانانی 2 مانگ بۆ درێژه‌دان به که‌مکردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر موچه‌خۆران له کاتێکدا سه‌رکه‌وتوو بوو که ئه‌مه‌ریکایه‌کان له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و میدیا کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کان و ته‌له‌فونه‌وه ده‌نگی خۆیان گه‌یانده نوێنهرکانیان.
به‌ڕێز ئۆباما گوته‌کانی له کاتێکدا تۆمارکرد که له‌گه‌ڵ خیزانهکی پشووی به‌سه‌رده‌برد له ستانی هاوایی.
ڕابه‌رانی کۆماریـیه‌کان و دیموکراته‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له مانگی یه‌ک، کاتێـک بۆ واشنتن ده‌گه‌ڕێنه‌وه به ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی باج بگه‌ن که بۆ سـاڵێـک درێژه بکێشێت.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ئه‌و هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ببێت به جێگایه‌ك که تیایدا ماندوونه‌ناس پاداشت بکرێت. گوتیشی ئه‌وه‌ش ئه‌و ئهمهریکایهیه که هه‌میشه ناسیومانه.