سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان باراک ئۆباما جه‌ژنی له‌دایکبوون و پشوویه‌کی شادی له وتاری هه‌فتانه‌یدا بۆ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان خواست، له هه‌مان کاتدا سوپاسێکی تایبه‌تی سه‌ربازانی کرد.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆک وتی " با ساتێک ته‌رخان بکه‌ین بۆ سوپاسی خزمه‌تیان، به تایبه‌تی ژن و پیاوه بهچهرگهکان له ئه‌فغانستان.
خانمی یه‌که‌م خاتوو میشێل ئۆباما به وته‌یه‌کی تایبه‌ت به‌شداری سه‌رۆکی کرد. داوای له خه‌ڵکی کرد ڕێگایه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان بزانن " ئێمه چه‌ند سوپاسیان ده‌که‌ین بۆ ئه‌و ئه‌رکانه‌ی ئه‌نجامیانداوه".
مایک پێنس نوێنه‌ری ستانی ئیندیانا، له وتاری هه‌فتانه‌ی کۆماریـیه‌کاندا داوای له ئه‌مه‌ریکایه‌کان کرد و گوتی " ئه‌و که‌سانه‌تان له یاد بێت که ئێسـتا دور له وڵات له شوێنی سه‌ختدان تاوه‌کو ئێمه ئه‌م وه‌رزه به ئاشتی و ئازادی به‌سه‌ربه‌رین".