سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما هه‌ڵمه‌ته‌کانی خۆی چڕده‌کاته‌وه له هه‌وڵێکدا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی نیشـان بدات پێشکه‌وتنی ئابووری به‌هێز به‌ده‌ستهاتووه به‌هۆی شاره‌زایی له کاردا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا.
له وتاری هه‌فتانه‌یدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێز ئۆباما ئاماژه‌ی کرد به به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی کاری نوێ له مانگی ڕابردوودا. ئه‌م قسانه‌ی له کارگه‌یه‌ک بوو که کرێکاری نوێی دامه‌زراندبوو.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ فاکته‌ری سه‌ره‌کیـیه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستنی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به نه‌وه‌تی بیانی.
به‌ڕێز ئۆباما گوتیشی به‌رهه‌مهێنای نه‌وه‌ت له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له 8 ساڵی ڕابردوو به‌رزتره، گه‌ڕانیش به دوای نه‌وتی زیاتری وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا چاره‌سه‌ری خێرا نیـیه بۆ سنووردانان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی. سه‌رۆک گوتیشی له‌بری خۆخه‌ریکردنی سیاسیـیه‌کان به به‌ڵێنی هه‌رزانکردنی سووتهمهنیـیهوه، وڵاته یه‌کگرتووه‌کان پـێویستی به‌وه‌یه سه‌نگی بخاته سه‌ر وزه‌ی به‌رهه‌مهێنراوی ئه‌مه‌ریکا خۆی، وه‌ک وزه‌ی (خۆر و گاز و وه‌زی با و خه‌ڵوزی به‌ردین) .
هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له کۆنگرس گرت به خه‌رجکردنی 4 ملیار دۆلار بۆ یارمه‌تیدانی کۆمپانیاکانی نه‌وت.
له وتاری کۆماریـیه‌کاندا جاک داڵ ریمبڵ فه‌رمانداری ستانی نۆر‌ث داکۆتا سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک ئۆبامای مهحکومکرد به‌وه‌ی ده‌رفه‌تی کار ناڕه‌خسێنێت و بژێوی گرانتر ده‌کات.
داڵ ڕیمبڵ ده‌شڵێت ئۆباما ڕه‌تیکرده‌وه ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر گه‌وره‌ترین پـرۆژه‌ی لووله‌ی نه‌وت بدات که ده‌بووه هۆی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار و که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی.