ڕێبه‌رانی زیاتر له 50 وڵات جارێـکی دیکه جه‌ختیان کرده‌وه سه‌ر وابه‌سـته‌یی خۆیان به که‌مکردنه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌کی ناو‌کی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له سه‌ره‌تای دانشـتنی کۆتایی کۆنگره دوو ڕۆژیـیه‌که‌ی ئاسایشی ناو‌کی له سیۆل، سه‌رۆک ئۆباما به ئاماده‌بووانی گوت ده‌بێت هه‌وڵی ڕژد و به‌رده‌وام بدرێن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌کی ناو‌کی له جیهاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما گوتی هێشـتا که‌سانی خراپ زۆرن که به دوای که‌ره‌سـته‌ی مه‌ترسیداردا ده‌گه‌ڕێن، وه ئه‌و که‌ره‌سـته مه‌ترسیدارانه‌ش هێشـتا له زۆر شوێن وه‌ک پـێویست نه‌پارێزراون، ته‌نیا بڕێـکی که‌م له‌و که‌ره‌سـتانه به‌سه بۆ کوشـتنی سه‌دان هه‌زار که‌سی بێ تاوان، بۆیه ئه‌مه ڕاستیـیهکهیه که ڕووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما پـشتڕاستیشی کرده‌وه که له‌وه‌تای له سـاڵی 2010 کۆنگره‌ی ئاسایشی ناو‌کی له واشنتن به‌سـترا به‌ره‌وپـێشـچوون به‌ده‌سـتهاتووه و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ژماره‌ی وڵاتانی به‌شـدار له کۆنگره‌که‌ی ئه‌مسـاڵدا زیاتر له 50 وڵات بوون.
گوتیشی سه‌رئه‌نجام نهخشهدانانێـکی گه‌وره‌ی جیهانی ده‌بێت ڕێـگه به کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بدات به شێویه‌کی سه‌لامه‌تی و کاریگهریـیانه چاودێری به‌کارهێنانی ئاشـتیـیانه‌ی وزه‌ی ناو‌کی بکرێت، به‌ڵام له کۆتایی کۆنگره‌که‌دا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌ک ده‌رچوو و هیچ پـلانێـکی وه‌های بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تێدا نه‌بوو.