سێ که‌سی گومانبار به ئه‌ندامێتی له ئه‌لقاعیده له نه‌رویژ ده‌سـتگیرکران، که وه‌ک کاربه‌ده‌سـتانی نه‌رویژی و ئه‌ڵمانی ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیـیان به پـیلانێـکی تێرۆریسـتی هاوشـێوه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیاوه هه‌بووه.
دووانیان له نه‌رویژ ده‌سـتگیرکراون و ئه‌وی دیکه‌یان له ئه‌ڵمانیا. ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ههرسـێـکیان ده‌سـتگیرکران، ئه‌ویش پاش سـاڵێـک له چاودێرکردنیان.
پـۆلیسی نه‌رویژ ده‌ڵێت بڕیاری ده‌سـتگیرکردنیان درا پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی لێـکۆڵینه‌وه‌کان له ڕێی ئه‌وه‌دا بوون له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی نێونه‌ته‌وه‌یی بڵاوبکرێنه‌وه. ئه‌وان باس له‌وه ناکه‌ن چ وڵاتێـک له‌و پـیلانگێڕیـیهدا ئامانج بووه.
یه‌ک له ده‌سـتگیرکراوه‌کان نه‌رویژیـیه‌کی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئوگوریـیه و دووانه‌که‌ی دیکه‌یان یه‌کێـکیان ئوزبه‌که و ئه‌وی دیکه‌یان عێراقیـیه.
کاربه‌ده‌سـتان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و سیانه نه‌خشه‌یان بۆ هێرشێـک ده‌کێشـا که به مۆمبی هه‌ڵگیراوی به‌هێز ئه‌نجامی بده‌ن، وه‌ک ئه‌و هه‌وڵه شـکسـتخواردووهی سـاڵی ڕابردووی درابوو بۆ هێرشکردنه سه‌ر سیسـتمی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێر شـاری نیویۆرک. پـیلانێـکی هاوشێوه‌ش له شـاری مانشـیسـتهری به‌ریتانیاش پـوچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه.