نەرویج 22 هاویتزەر دەبەخشێت بە ئۆکرانیا

وەزارەتی بەرگری نەرویج ڕایگەیاند نەرویج 22 تۆپهاوێژی هاویتزەر دەبەخشێت بە ئۆکرانیا، بە پارچەی یەدەگ و تەقەمەنی و کەلوپەلەکانی دیکەشەوە.

وەزارەتی بەرگری نەرویج لە بەیاننامەیەکدا وتی " حکومەتی نەرویج بەهۆی هۆکاری ئاسایشەوە چاوەڕێی کردووە تاوەکو بە ئاشکرا بەخشینەکە ڕابگەیەنێت. ڕەنگە بەخشینەکانی داهاتوو ڕانەگەیەندرێن یاخود لێدوانیان لەسەر نەدرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز