ئه‌مڕۆ شاره‌زایانی بواری تیرۆریزمی یه‌کێتی ئه‌وروپا و نه‌رویژ له برۆکسل کۆده‌بنه‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ریگه‌کانی رێگرتن له هێرشه‌کانی هاوشێوه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی کرانه سه‌ر شاری ئۆسلۆی وڵاتی نه‌رویژ و کوژرانی 76 که‌سی لێکه‌وته‌وه.
دوێنێ چوارشه‌ممه پۆلیسی نه‌رویژی گوتی تادێت پێده‌چێت که ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌کانی ئۆسلۆ " ئه‌ندرێس برهڤیک به ته‌نیا خۆی کاره‌که‌ی ئه‌نجامدابێت و هه‌روه‌ها ناوبراو به‌شێک نیـیه له تۆڕێكی تیرۆری به‌ربڵاو.
هاوکات به‌رپرسانی پۆلیسی نه‌رویژی ئامه‌ژه‌ی ئه‌وه‌شیان دا که ئه‌وا هێشتا لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئیدیعاکانی' بره‌یڤیک " که به‌شێک بێت له هه‌ڵمه‌تێکی خاچ په‌رستان له دژی کۆچبه‌رانی موسڵمانان و هه‌روه‌ها فره‌که‌لتوری له ئه‌وروپادا.
هه‌ر دوێنێ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی نه‌رویژی مه‌سه‌له‌ی چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی به شێوازی کارکردنی ئه‌رکی ئاسایشی وڵاتی راگه‌یاند.
ڕه‌خنه‌گرانی نێو وڵات ده‌ڵێن پۆلیس له کاردانه‌وه‌یدا له‌مه‌ڕ هێرشی دهسترێژکردنی برهیڤیکدا سست بووه، ئه‌و دهسترێژکردنهی که 68 که‌سی له دورگه‌ی یوتۆیای باشوری وڵاتی تێدا کوژران، واته له جێگه‌یی که به سه‌دان له چالاکوانانی لاو بۆ ئاهه‌نگی پارتی کرێکارانی ده‌سه‌ڵاتداری نه‌رویژی له‌وێ گردببونه‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه دورگه‌ی یوتۆیا نزیکه‌ی 40 کیلۆمه‌تر له ئۆسلۆی پایته‌خته‌وه دووره، له‌و شاره‌ی که برهیڤیکی بکوژ دانی به ئه‌نجامدانی کاری ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراودای تیایدا ناو، به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و دورگه‌ی ئاماژه پیدراو به‌ڕێ بکه‌وه‌ێت.