پۆلیسی نه‌رویژ له‌وه ده‌کۆڵێته‌وه که پێ ده‌چێت چه‌کدارێکی دووه‌میش ده‌ستی له هێرشی کوشنده‌ی ڕۆژی هه‌ینی بۆ سه‌ر که‌مپی هاوینه‌ی گه‌نجاندا هه‌بووبێت.
پێشتریش پۆلیسی نه‌رویژ ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌کدارێکی گومانباردا کرد ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی کردووه و به لایه‌نی که‌م 84 که‌سی له که‌مپێکی هاوینه‌ی گه‌نجاندا کوشتووه چه‌ند کاتژمێرێک پاش ئه‌وه‌ی بۆمبێکی له ئۆسلۆی پایته‌ختدا ته‌قانده‌وه و له ئه‌نجامدا7 که‌س کوژران.
وه‌زیری دادی نه‌رویژی ده‌ڵێت ئه‌و گومانباره‌ی که ده‌ستگیرکراوه پیاوێکی نهوریژی ته‌مه‌ن 32 ساڵانه. میدیاکان ئه‌و پیاوه‌یان به ئه‌ندرێس بههرینگ بریڤیک ناساندووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پۆلیس دووا ئاماری قوربانیانی ئه‌م توندوتیژی ڕاگه‌یاند که یه‌که‌م جاره له پاش جه‌نگی جهیانی دووه‌مه‌وه نه‌رویژ شتی وه‌ها به‌خۆیه‌وه ببینێت.
چه‌کداره‌که به‌رگی ئه‌فسه‌ری پۆلیسی له‌به‌ر کردبوو کاتێک له ناو ئه‌و که‌مپه‌ی گه‌نجانی پارتی کاری ده‌سه‌ڵاتداری نه‌رویجی ده‌ستی به ته‌قه کرد. ئه‌و که‌مپه 30 کیلۆمه‌تر له باکوری ئۆسلۆی پایته‌خته‌وه دوره. زۆربه‌ی قوربانییه‌کان هه‌رزه‌کارن. کاربه‌ده‌ستان ده‌ریاچه‌ی ده‌وروبه‌ری که‌مپه‌که ده‌گه‌ڕێن به دوای ته‌رمی دیکه‌دا.
پۆلیس ده‌ڵێت هه‌مان پیاو بۆمبه‌که‌ی ئۆسلۆشی داناوه ئه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌تی پێ کردبوونه نیشـانه.
سه‌رۆک وه‌زیری نه‌رویژ( یه‌نس ستۆڵتن به‌رگ) هێرشه‌که‌ی به کارێـکی ترسنۆکانه ناوبرد و گوتی دیموکراسیـیهتی نه‌رویژ به‌وه تێـک ناچێت.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئیدانه‌ی هێرشه‌که‌ی کرد و هه‌روه‌ها پـرسه و ماته‌مینی خۆی ئاڕاسته‌ی نه‌رویژیـیه‌کان کرد و گوتی ته‌واوی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی قازانجی له‌وه‌دایه ڕێ له ڕوودانی کاری تێرۆریستی له‌م جۆره بگرێت.
وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش هێله‌ری کلنتن گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه یارمه‌تی نه‌رویژ بدات له ڕاپـێچـکردنی به‌رپـرسـانی ئه‌و کاره بۆ به‌رده‌م دادگا.