سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ده‌نگی خۆی خسـته پاڵ ده‌نگی ڕێبه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌وانه‌ی سه‌رزه‌نشـتی کۆریای باکوریان کرد له‌سه‌ر هه‌ڵـدانی موشه‌که درێژ مه‌وداکه‌ی که هه‌رچه‌نده پاش ماوه‌یه‌کی کورت له هه‌ڵـدانی له ڕۆژی هه‌ینیدا که‌وته خوارێ بۆ ناو ئاوی ده‌ریاوه.
بان کی مون گوتی هه‌رچه‌نده موشه‌که‌که شـکسـتی هێنا، به‌ڵام ئه‌وه کارێـکی جێی مه‌خابنه و به پـێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێسـتی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بووه.
کۆشـکی سـپیش لای خۆیه‌وه سه‌رزه‌نشـتی هه‌ڵـدانی موشه‌که‌که‌ی کرد. جه‌ی کارنی سکرتێری ڕۆژنامه‌وانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌م کاره هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمه‌که و نیشـانی ده‌دات پـیۆنگ یانگ پار و پـولی وڵاته‌که‌ی به فیڕۆ ده‌بات له کاتێـکدا گه‌له‌که‌ی برسیـیه.
شیانی هه‌یه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وڵاتانی ڕۆژئاوا داوای سه‌رزه‌نشـتکردنی زیاتری کۆریای باکور بکه‌ن. به‌ڵام چاودێران ده‌ڵێن پـێشـبینی ناکرێت له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سـزای دیکه به‌سه‌ر کۆریای باکوردا بسه‌پـێنرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه کۆریای باکور دانی نا به‌وه‌ی موشه‌که‌که‌ی شـکسـتی هێنا. ئه‌وه‌ش جێی سه‌رسوڕمان بوو بۆ هه‌ندێـک له چاودێران که‌وا کۆریای باکور ڕاسـتیـیه‌که‌ی ڕاگه‌یاند. هه‌واڵه‌که له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له لایه‌ن که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی کۆریای باکوره‌وه بڵاوکرایه‌وه و تیایدا هاتووه که‌وا زانا و شاره‌زایانی وڵات کار ده‌که‌ن بۆ زانینی چ جۆره هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویداوه.