به‌رپرسانی نه‌یجیریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شاری کادوونای باشوری وڵات ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 20 که‌س.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له ناوچه‌یه‌کی کارداری له نزیک کڵێسـایه‌ک ڕوویداوه له‌و کاته‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵکی له‌وێ ئاماده‌بوون بۆ یادی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیح.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاند.
ته‌قینه‌وه‌که داوبه‌دوای ئاگاهی دیپلۆماتانی بیانی بوو له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرش له ده‌می گه‌وره‌ترین بۆنه‌ی ئاینی مه‌سیحیه‌کاندا.
له بۆنه‌ی کرسمسیشدا نه‌یجیریا دووچاری 4 ته‌قینه‌وه بوویه‌وه، وه به‌هۆیانه‌وه به لایه‌نی که‌م 44 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، له نێوانیان ده‌یان که‌س له کڵێسایه‌کی کاثۆلیکه‌کان له نزیک ئه‌بوجای پایته‌خت. گڕووپی توندڕه‌وی بوکۆ حه‌رام به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌کان ڕاگایاند.