نه‌یجه‌ر ڕایگه‌یاند که‌وا مافی په‌نابه‌رێتی ده‌دات به کوڕه هه‌ڵاتووه‌که‌ی ڕێبه‌ری پـێشـووی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.
محه‌مه‌د یوسف سه‌رۆکی نه‌یجه‌ر گوتی ساعدی قه‌زافی ئه‌وه‌ی له مانگی هه‌شتدا له لیبیاوه به‌ره‌و وڵاته‌که‌ی هه‌ڵهات، له‌به‌ر هۆی مرۆیی مافی په‌نابه‌رێتی ده‌درێتێ.
ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشـتیمانی لیبیا خوازیاره ساعدی دادگایی بکرێت له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن له ده‌می ڕێبه‌رایه‌تیکردنی یه‌کێتی تۆپی پـێی وڵاته‌که‌ی ئه‌نجامیداون.
سه‌باره‌ت به سه‌یفولئیسلامی کوڕه‌که‌ی دیکه‌ی قه‌زافی، سه‌رۆکی نه‌یجه‌ر گوتی ئه‌و له نه‌یجه‌ر نیـیه و هیچ بڕیارێـکیان نه‌داوه که چۆن کاردانه‌وه‌یان ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو خۆی به وڵاته‌که‌یاندا کرد.
سه‌یفولئیسلام له لایه‌ن دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کان داواکراوه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی له ده‌می ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی لیبیا له دژی حوکمڕانیـیه‌که‌ی باوکی.