یه‌ک ملیۆن که‌س له تایم سکوێر له شـاری نیویۆرک کۆبوونه‌وه بۆ ئاههنگـگێڕانی هاتنی سـاڵی 2011 و تۆپـێـکی کریسـتاڵی گه‌وره هاته خواره‌وه به‌م بۆنه‌یه‌وه.
ئاههنگـگێڕهکان چه‌پڵه‌یان لێـده‌دا و ئاگری فیشه‌که شێته و تۆپه تریقه ئاسـمانی نیویۆرکی ڕووناک کردبووه‌وه و دروشمی سـاڵی نوێ پـیرۆزبێت به به‌رزی ده‌گوترایه‌وه.
پـێشـوازی جیهان له سـاڵی نوێ
وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای باشوریش به ئاگری فیشه‌که شێته و تۆپه تریقه ده‌سـتیان به هاتنی سه‌ری سـاڵی نوێی 2011 کرد.
پـێشـوازی جیهان له سـاڵی نوێ
هه‌روه‌ها ئاهه‌نگ له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌فه‌ریکا و ئاسیا به چه‌ند کاتژمێرێـک پـێشـتر به پـێشـوازیکردن هات.
پـێشـوازی جیهان له سـاڵی نوێ
وڵاتی بچوکی کریباتی دورگه‌ی نێو ئۆقیانوسی پاسفیک یه‌که‌م وڵات بوو پـێشـوازی له سـاڵی 2011 کرد.
له له‌نده‌نیش هه‌روه‌ها میوانداری گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی ئه‌وروپا کرا و له سدنی ئوسـترالیا نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌س و 500 هه‌زار کۆبوونه‌وه بۆ بینینی فیشه‌که شێته و تۆپه تریقه‌ی سـاڵانه. سه‌رۆکی چینیش هو ژینتاویش له ئێواره‌ی سه‌ری سـاڵی تازه‌دا وتارێـکی خوێنده‌وه.