سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو وتارێکی له به‌رده‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا خوێنده‌وه ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی گوتی ئیسرائیل ناتوانێت به‌ره‌و هێڵه ناڕه‌واییه‌کانی ساڵی 1967دا بگه‌ڕێته‌وه.
به‌ڕێز ناتانیاهۆ به کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمیته‌ی کاروباری گشتی ئه‌مه‌ریکی ئیسرائیلی له واشنتنی له شه‌وی دووشه‌ممه‌دا ڕاگه‌یاند ئاشتی ته‌نها دێته دی له‌و ده‌مه‌ی فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان دان به مافی بوونی ئیسرائیل بنێن.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراك ئۆباما به هه‌مان کۆمه‌ڵه‌ی لۆبی بۆ ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا که ده‌بێت ئیسرائیل بژاره‌یه‌کی سه‌خت هه‌ڵببژێرێت که پێویسته بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێـکی ئاشتی. گوتیشی که بریتی ده‌بێت له دیاریکردنی سنوره‌کانی ئیسرائیل و ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵه‌کانی ساڵی 1967دا به گوێره‌ی ڕێکهوتنـنامهیهکی ئاڵوگۆرکردنی هاوبه‌شدا.
به‌ڕێز ناتانیاهو به‌رده‌وام ڕه‌تیکردۆته‌وه ئیسرائیل بۆ به‌ر له سنوره‌کانی شه‌ڕی ساڵی 1967 بگه‌ڕێته‌وه. له وتاره‌که‌یدا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕێبه‌ره‌که‌ی ئیسرائیل هه‌روه‌ها گوتی کاتی ئه‌وه هاتووه چی دی ئیسرائیل به خۆڵقاندنی کێشه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوانبار نه‌کرێت، به‌ڵکو هۆیه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خواستی خه‌ڵکی وڵاتانی سه‌رانسه‌ری هه‌رێمه‌که بۆ ئازادی و پێشکه‌وتن و ژیانێکی باشتر. و کوتی دیموکراسی له ئیسرائیل نمونه‌یه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی تر تا بیگرنه‌به‌ر.