وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق ڕوده‌دات ململانێیه بۆ ده‌سه‌ڵات و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکردوه ڕێکه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق دوابکه‌وێت.
نه‌رمین عوسمان، ده‌شڵێت تائێستاش له‌م هه‌موو وتووێژانه‌ی له نێوان لایه‌نه عێراقیه‌کاندا ده‌کرێن باسکردنی به‌رنامه‌یه‌کی کارنامه‌ی سیاسی به‌رگوێ نه‌که‌وتوه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که پێی ده‌ڵێت جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆسته سه‌ره‌کیه‌کانی وه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیر یان جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیر.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق ده‌شڵێت زۆر گه‌شبین نییه به‌وه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی ئایندهی عێراق کارێکی سانا بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:48 خوله‌كه.