به‌پـێی هه‌واڵه‌کان له که‌رکوکه‌وه خه‌ڵـک که‌وتوونه‌ته دڵه‌ڕاوکێ و مه‌ترسی ئه‌وه ده‌که‌ن که توندوتیژی له شـاره‌که په‌ره‌بسێنێت و ده‌نگگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه که ئه‌وه بووه‌ته مایه ئه‌وه‌ی که خه‌ڵـک له که‌رکوک ده‌ربچن.
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم خه‌ڵـکی که‌رکوک له ترسا که‌رکوک به‌جێبهێڵێن، چونکه خه‌ڵـکی که‌رکوک قاره‌مانانه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه دڕندانه‌ی حکومه‌تی به‌عس ده‌وه‌سـتا و ماڵی ده‌ڕوخێنرا و تاڵان ده‌کرا به‌ڵام که‌رکوکی به‌جێ نه‌ده‌هێشت، و به زۆر ده‌خرانه ناو لۆری و هه‌روه‌ها به شێوه‌ی گواسـتنه‌وه‌ی تر بۆ ئه‌وه‌ی که‌رکوکی پێ به‌جێبهێڵن. بۆیه ئه‌مڕۆ به کاری چه‌ند تێرۆریسـتێـکی ترسنۆک ناتوانن وا بکه‌ن له خه‌ڵـکی قاره‌مانی که‌رکوک که شـاره‌که به‌جێبهێڵن.
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌شڵێت به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا ئه‌رکی سه‌رشـانی لایه‌نی کوردیـیه به حزب و به‌رپـرسه حکومیـیه‌کانیـیه‌وه که ژیانی ئه‌و خه‌ڵـکانه بپـارێزن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:19 خوله‌كه.