سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشتۆته تاران پایته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئێران بۆ باشتر کردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو لا.
نازم عومه‌ر: بڕوا بوون به وتووێژ له باسکردنی مه‌سه‌له‌ی ئاسایشیدا له نێوان هه‌رێم و ئێران‌دا گرنگه
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران ده‌ڵێت به دڵنیاییه‌وه باری ئاسایشی به‌شیکی گرنگ ده‌بێت له وتووێژه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا.
نازم عومه‌ر، له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ده‌شڵێت هاوکاریکردنی یه‌کدی و تێگه‌یشتن له ته‌واوی ڕه‌وشه‌که بارێکی سه‌قامگیر ده‌دات به سنوره‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ئێران.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:59 خوله‌که.