جێنس ستۆلتنبێرگ به‌ڕۆژنامه‌ی "بیلد"ی ئاڵمانی گوت داعش که سه‌رده‌مێک ناوچه‌یه‌کی به‌رفره‌وانی له سوریا و عێڕاقی له ژیر ده‌ست دابوو و هه‌روه‌ها هاوبه‌ندی دژی داعش که ناتۆ به‌شێک له ئه‌و بووه پێویسته "مسۆگه‌ری بکه‌ین که داعش جارێکی دیکه نه‌گه‌ڕێته‌وه."
ستۆلنبێرگ ده‌ڵێت "داعش ئیتر هێچ ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵات دانیه، به‌ڵام ئه‌و تاقمه هێشتاش هه‌ر ده‌ژیت. داعش شانه‌کانی نوستوو، تۆڕه‌کانی نه‌هێنی هه‌یه و کار ده‌كات که ئه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌رکی ئێمه هێشتا به ته‌واوی به جێ نه‌گه‌یه‌ندراوه."
ئه‌ل به‌غدادی حه‌وتووی ڕابردوو له هێرشێکی ئه‌مه‌ریکا له سوریادا کوژرا. ئه‌و تاقمه ئه‌بوو ئیبراهیم ئه‌ڵ هاشمی ئه‌ل قوڕه‌یشی وه‌ک ڕێبه‌ری نوێی خۆی دیاریکردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، میدیاکی سه‌ر به تاقمی داعش ڕاپۆرت ده‌کات که ملیتانه‌کانی سینای میسر و به‌نگڵادێش به‌ڵێنی خۆیان به رامبه‌ر به ڕێبه‌ری نوێ ڕاگه‌یاندووه، که جێگای ئه‌بووبه‌کر ئه‌ل به‌غدادی گرتۆته‌وه و ئه‌وه‌ش یه‌که‌م ئاماژه له پشتیوانی بۆ ڕێکخراوێکی جیهانیه که سه‌ر به داعشه.
ئاژانسی "ناشر" که هه‌واڵه‌کانی داعش بڵاو ده‌کاته‌وه، شه‌مه دیمه‌کانی کۆمه‌ڵێک ملیتانی به‌نگڵادێشی بڵاوکردوه که سه‌ر و چاوی خۆیان داپووشێبوو و له ژێر ئاڵایه‌کی ڕه‌ش ڕاوه‌ستابوون. ئه‌وان قامکه‌کانیان به‌رز کردبۆوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی خۆیان له گه‌ڵ ڕێبه‌ری نوێ ئیبراهیم ئه‌ل هاشمی ئه‌ل قوڕه‌یشی نیشان بده‌ن. وێنه‌کانی دیکه وه‌ک ملیتانه‌کانی سینای میسر ناسێنران که چه‌کدارن و قامکه‌کانیان به‌رزکردبۆوه. ئاژانسه‌که گوتی ئه‌و ملیتایانهش هاوپه‌یمانی خۆیان بۆ ڕێبه‌ری نوێی داعش ڕاگه‌یاند.