ناسری ڕه‌زازی گۆرانیبێژی به ناوبانگی کورد له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له باره‌ی پابه‌ندبوونی هونه‌رمه‌ندان به کێشه نه‌ته‌وایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌ڵێت جوڵانه‌وه‌کان له به‌شه‌کانی تری کوردستان هێشتا له ئارادایه و ئه‌وه‌ش ده‌بێت له کاره‌کانیاندا ڕه‌نگ بداته‌وه. ده‌شڵێت ئه‌م چوار که‌سه‌ی له زیندانی کۆماری ئیسلامی دا له سێداره دراون، زۆر جیاوازتر بوون له‌و که‌سانه‌ی پێشتر له سێداره‌درابوون، چونکه ئێمه 30 ساڵه له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا خوێن ده‌ده‌ێن و ئه‌م که‌سانه به سروودی ئه‌ی ڕه‌قیبه‌وه چوونه‌ته ژێر داری له سێداره‌دان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:45 خوله‌که.