له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا توندوتیژیه‌کان له شاری سلێمانی کوردستانی عێراق به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیان کردووه هاوکاتی ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین زیاتر له چل ڕۆژی تێپه‌ڕاند.
ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی کاتی به‌رده‌رکی سه‌را له شاری سلێمانی ده‌ڵێت سیناریۆی ناخۆش هه‌ن له خۆپیشاندانه‌کاندا که هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن ئه‌م داوایانه به ئاشتی نایه‌نه دی و ده‌شڵێن ده‌بێت به ئاڕاسته‌ی توند و تیژیدا بڕوات.
ناسک قادر ده‌ڵێت ده‌بێت هێزه ئاسایشیه‌کان و پۆلیسی چالاکیه سیڤیلیه‌کان به شێوه‌یه‌ک ڕاهێنرابن که ته‌قه نه‌که‌ن و بتوانن کۆنترۆڵی بارودۆخه‌که بکه‌ن.
له درێژه‌ی گفت وگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی کاتی به‌رده‌رکی سه‌را باسیش له‌وه ده‌کات که ئه‌نجومه‌نی کاتی هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه خۆپیشاندانه‌کان به ئاڕاسته‌یه‌کی ئاشتیانه‌دا بڕوات نه‌ک توندوتیژی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:08 خوله‌که.