ناهید به‌همه‌نی: ئێمه ئه‌مانویست به‌ره‌یه‌ك له کۆده‌نگی له نێو بزوتنه‌وه‌ی ژناندا پێک بێنین
له هه‌فته‌ی کۆتایی مانگی ئاپریلدا کونفرانسی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات له کوردستانی باشور به‌رێوه چوو. هه‌رچه‌ند هه‌ر له کاتی کۆنفراسه‌که‌وه هه‌وڵێکی زۆرمان دا بۆ په‌ێوه‌ندی کردن له‌گه‌ڵ به‌شداربوانی کۆنفرانسه‌که‌دا به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌سیان وه‌ڵامی تهلیفۆنهکانیان نه‌دایه‌وه، خۆشبه‌ختانه خانم ناهید به‌همه‌نی به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات و یه‌کێک له ئه‌ندامانی به‌رێوه‌به‌ری کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات که هه‌ر پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ ڕه‌خسا له باره‌ی کۆنفرانسه‌که‌وه ئه‌م وت‌و وێژه ئه‌نجام بده‌ێن. خانم به‌همه‌نی ده‌ڵێت مه‌به‌ست له به‌ستنی کۆنفرانسه‌که هێنانه ئارای پرسی ژن له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بوو دوای ماوه‌یه‌کی بێ ده‌نگی که خرابوه په‌راوێزی کێشه‌کانی تره‌وه و هوڵمان دا دیسانه‌وه کێشه‌کانی ژنان له په‌راوێزه‌وه بخه‌ێنه ناوه‌نده که له‌و بڕوایه‌دام له‌م بابه‌ته‌وه تا ڕاده‌یه‌ک به ئامانجی خۆێ گهێشت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:36خوله‌که.